مهدی گلی
فرمێسک نهێنیە.
زەردەخەنەیەک نهێنییە.
خۆشەویستی نهێنییە.
فرمێسکەکانی ئەو شەوە
زەردەخەنەی
خۆشەویستی من بوون.
من چیرۆکێک نیم بۆ
گێڕانەوە.
من گۆرانی نیم بۆ ئەوەی
بیڵێیتەوە.
من دەنگێک نیم کە
بیبیستیت.
یان شتێک وەک ئەوەی
دەیبینیت.
یان شتێک وەک دەزانی.
من ئازارێکی باوم.
هاوار لەسەرم بکەی.
دارەکە قسە لەگەڵ
دارستان دەکات.
چیمەن لەگەڵ بیابان
ئەستێرە لەگەڵ
گەلەئەستێرە
من قسەت لەگەڵ
تۆ دەکەم.
ناوی خۆتم پێ بڵێ.
دەستی خۆتم پێ بدەرێ.
ڕای خۆت پێم بڵێ.
دڵی خۆتم پێ بدە.
ڕەگ و ڕیشەی تۆم
دۆزیەوە.
بۆ هەموو لێوەکان بە
لێوەکانت قسەم کردووە.
وە دەستەکانت ئاشنان
بە دەستەکانی من.
لە تەنیایی گەشاوەدا
لەگەڵ تۆدا گریام.
لە پێناو زیندووەکان
وە لە گۆڕستانی تاریکدا
لەگەڵ تۆ گۆرانیم وتووە.
جوانترین گۆرانیەکان
چونکە مردووەکانی ئەمساڵ
ئەوان خۆشەویستترین
کەس بوون لە ژیاندا..