مهدی گلی
وا بیر مەڪەوە ڪە تۆ تەنیایت
من لە تۆدا دەژیم،
تۆش لە دڵی لە ناو دڵی مندایت
تۆ لە خۆم بۆ من نزیڪتریت
من لە تۆ نزیڪترم لەوەی تۆ لە من
باوەڕ مەڪە تۆ تەنیایت
تا یەڪ دڵ و یەڪ ئازارت هەبێت
تا لەسەر ڕێگاڪانی خۆشەویستی بیت
سەرت لەسەر شانم دابنێ
دڵ بەرگەی تەنیایی ناگرێت
باوەڕ مەڪە ڪە تۆ تەنیایت
لە هەر شوێنێڪی ئەم دونیایە بیت
من لە تەنیشت خۆت دەدۆزیتەوە،
ئەو جا دەبینی تەنها من و تۆین
لە هەر شوێنێک بیت مـن لەگەڵتم
تەنانەت ئەگەر پێکەوەش نەبین
ئەگەر بۆ ساتێک یان بۆ ڕۆژێکیش بێت
لەم دونیایەدا پێڪەوەڪۆنەبووینەوە
ئەم ماڵە بەجێبهێڵە و
وەرە لەگەڵم تا بگەیتە
روووگەی دڵداران
باوەڕ مەڪە ڪە تۆ تەنیایت
ماڵ بە ماڵ لەگەڵتم .