دووشەممە, كانونی یه‌كه‌م 23, 2024
spot_img
سەرەکیجیهانبروانامەی رێزلێنان بە مالی کورد لە تۆرنتو بەخشرا

بروانامەی رێزلێنان بە مالی کورد لە تۆرنتو بەخشرا

گوڤاری پێنگاڤ

مالی کورد کورد لە تورنتۆ – کەنەدا بۆ ماوەی چەندین سالە خزمەتی کومەلەی کورد دەکات لەو شارە بۆ یەکگرتنی هەموو تەخ و چینەکان و کوردی هەموو پارچەکان دەکات بەبێ جیاوازی، کە پێکدێت لە یارمەتیدانی کەسە تازە گەیشتووەکانی ئەو شارە، ئەنجمدانی بیرەوەرە مللیەکانی کورد وەکو نەوروز و سەر سالەکان دیسانەوە پتەو کردنی زمانی کوردی بەکردنەوەی پولی زمان و ئامادەکردنی گەشت و ئاهەنگانی یەکتر ناسین و ….هتد هەر بەم بوونەیەوە لە بەر کارە گرنگەکانیانەوە، ‎ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ لەلایەن خاتو ‎”ئۆلیڤیا چۆو” سەرۆکی شارەوانی شاری تۆرۆنتۆ، بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە ڕێکخراوەکەتان، ‎ئەم بڕوانامەی ڕێزلێنانە، چنینەوەی بەرهەمی تێکۆشانی سەخت و لێ نەبڕاوانەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ماڵی کورد و تەواوی هاوکارەکانمانە لە جڤاتی کوردی، لە ناساندنی کلتور و هونەر و ناسنامەی کوردەواریمان لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ماڵی کورددا. ‎ئەم بڕوانامەی رێزلێنانە، دیاری و دەستکەوتێکی مەزنە بۆ تەواوی چڤاتی کوردی و هەموو ئەو خۆشەویستانەی لە بۆنە و یاد و ئاهەنگ و سەیران و تەواوی چالاکییەکانی ماڵی کورددا هەمیشە پشتیوان و هاوکار و یاوەرمانن. ‎بۆیە لەم رۆژە شکۆدارەدا، بەناوی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ، پڕ بەدڵ و بەگەرمی، سوپاس و پێزانین و خۆشەویستی زۆرمان بۆ تەواوی دڵسۆزانمان دەنێرین کە بەهەر جۆرێک لەجۆرەکان هۆکاری نەخشاندنی ئەم سەرکەوتن و دەستکەوتە پڕبایەخە بوون.

‎دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ

سەرنج و تێبینی

هیڤییە کومێنتا خۆ بنڤیسە
ناڤ

پێنگاڤ
پێنگاڤhttps://www.stepmagazine.org
گـۆڤـارەکـا سـەربـەخـۆ گـشـتیـیـە، ل وەلاتـێ کـەنەدا دەردکـەڤـیـت.
بابەتێن پەیوەندیدار
- Advertisment -spot_img

نویترین