مهدی گلی
پێویستە لەسەر سەرۆڪ و جێگرانی و پەرلەمانتارانی پەرلەمان و حڪومەتی ګوردستان لە ئاستی بەڵێن و سۆزەڪانیان بـن و لە بری ئەوەی ڪە ببنە خزمەتڪاری بەرژەوەندی حزبایەتی باببنە خزمەتڪاری گەل و وەڵات ، خزمەت بڪەن و گەل و ووڵات بەرو پێشتر ببەن حڪومەتێڪی بەهێز و خاوەن یەڪ بریار بت ، ناوچەڪە بەرەو گۆڕانڪاری هەنگاو دەنێت و ترسناڪە، هەندێ لە ووڵاتان نایانەوێت ئەم سەقامگیریە و پێڪڤە ژیانە لە هەرێم هەیە بمێنێت ، چەند هەرێم دەسەڵاتی تەشریعی و تەنفزی تێدا نەمێنێت ئەوان سودمەندن ، وە لەدوای دانان و دروستڪردنی حڪومەت ، پێویستە ڪەسانی شارەزاو پسپۆر لەشوێنی شیاو دا بنێن، هیوادارم ڪابینەی دەیەم ئەم خاڵانەی خوارەوە بەرچاو وەربگرێت.
١- پێڪهینانی پەرلەمانێڪی بەهێزی نیشتمانی،
٢- ڪابینەیەڪی بەهێز و نیشتمانی دور لە حزبایەتی ،
٣- یەڪەم بەرنامەی ڪاری پەرلەمان ،دەنگدان لەسەر دەستور بـێـت ،
٤- سەرۆګ مسعودبارزانی لە گۆڕەشەهید فرنسۆ هەریری ، ئاماژەی بەم خاڵەدا ڪە گووتی “نەمانی دوو ئیدارەیی ودروستڪر دنی یەڪ ئیدارە ، تێڪەڵڪردنی هێزەڪانی پێشمەرگەی ڪوردستان وە یەڪ لەشڪری نیشتمانی بەهێز ،
٥- گەڕانەوەی سەرجەم داهاتەڪانی هەرێم بۆ گەنجینەی حڪومەت ،
٦- یەڪسانی و دادپەروەری ،
٧- دادگاڪان سەربەخۆ و دوور بن لە هەموو دەستوەردانێڪی حزبی ڪەسایەتی ،
٨- دادگاییڪردنی گەندەڵڪاران ،
٩- دادگاییڪردنی خیانەتڪارانی ڕادەستڪردنی ڪەرڪوڪ و گەرمیان ، بۆ ئەوەی تاوانبارانی ئەو خیانەتە گەورە و مێژووییە بگەنە سزای خۆیان توندترین سزا بدرێن،
١٠- رۆژ بۆ بۆ ڕۆژێ ماددەی هۆشبەر لە ووڵاتەڪەمان زیاتر بڵاو دەبێتەوە !. ئەمخاڵەزۆر ترسناڪە و دراوسێیەڪانمان لەرێگای چەند بە رپرسێڪی مافیاوە گەرەڪیەتی مللەتەڪەمان بەو جۆرە ماددانە لەناو ببات ؟. بۆیە دەبێ دادگاڪانی هەرێم وە بەپاڵپشتی حڪومەت و هەموو لایەنە سیاسیەڪان ڪاری جدیتر بڪات .
١١- دەرڪردنی یاسایەڪ سەبارەت بازرکانیڪردن بە مرۆڤ لەلایەن نەخۆشخانە حګومی ئەهلیەڪان ،
١٢- گەڕانەوەی سەرجەم مافەڪانی فەرمانبەران و یەڪخستنی مووچەڪانیان وهاوشێوەڪردنی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ،
١٣- پێداچونەوەیەڪی جیدی بە پلە و ئەرڪ وبە ئەڪادیمیڪردنیان ولەشکرێڪی بەهێز ..