دووشەممە, كانونی یه‌كه‌م 23, 2024
spot_img
سەرەکیجیهانسیمنارێکی بە نرخ لە شاری ئوتاوە - کەنەدا

سیمنارێکی بە نرخ لە شاری ئوتاوە – کەنەدا

پێنگاڤ

کومەلەی کورد لە شاری ئوتاوە بۆ نزیکەی زیاتر لە ٣٠ سالە بە بەردەوام لە خزمەتی رەوەندی کوردی ئەو شارە بووە، سەرەتای دەستپێکردنی ئەگەرێتەوە بۆ سەرەتای نوەتەکان. لەو سالانە کومەلەی کوردی ئوتاوە بە کومەلەیێکی خوێندکارانی کورد دەستپێکرد چونکە ئەو کات زوربەی پەنابەرەکانی کورد خوێندکار بوون لە زانکو و پەیمانگاکان بوون هەر بوویەش بە دەستی خوێندکاران دروست بوو بەلام بەرە بەرە کورد بە کومەل گەیشتن کەنەدا لە کەمپەکانی تورکیا بە تایبەتی کوردی باشوور و بەشەکانی تری کوردستان گەیشتن بۆیە کومەلە گورا بۆ بە کومەلەی کوردی شاری ئوتاوە. ئیتر لەو کاتانەوە تا ئێستا چەندین کوبوونەوەی گشتی کراوە بۆ هەلبژارتنی دەستەیێکی نوێ. ئاخەرینیان کە ئەم سال ئەمجامداوە. ئەم دەستەیەش لە سەر رێڕەوی کومولەکانی تر بەردەوامە لە رێکخستنی مالی کورد لە شاری ئوتاوە. 
ئەم بەرێزانە خوارەرە بەشداری لەم سمینارەدا کرد کە هەر یەکێک لە سەر بابەتێکی گرنگ قسە کرا:
١ دکتۆر ابراهیم کەریم
٢ دکتۆر جعفر شێخل اسلامی
٣مصلح بریفکانی
٤ شلێر خان

لەسەرەتای دەسپێکردنی سیمینارەکە شوان اغا غفووری سەرۆکی کۆمەڵەی کورد بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزاکانی کرد و دواتر بەڕێزان ابراهیم کەریمی دەربارەی فیزیاو ساینتس بەژداری کرد بۆ پشت گیری کردنی گەنجان و پاڵپشتی کردنیان بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانیان لە زانکۆی ئۆتاوا.

لە هەمان کات بەڕێز مصلح بریفکانی باسێکی لە سەرکەوتنکانی لە بوواری سەرمایەداری لەوڵاتی کەنەدا و پشتگیری کردنی کوردانی شاری ئۆتاوا بۆ هەر هاوکاریک کە پێویستیان بە بەڕێزی بێت دوواتر بەڕێز دکتۆر جعفر شێخل اسلامی باسی لە کەمێک لەژیانامەی خۆی کردو دوواتر باسی لە زمانەوانی کوردی کرد و پشتگیری خۆی نیشان دا بۆ هەر بەڕێزک کە پێویستی بە هاوکاری بێت لە بوواری زمان زانکۆی کارلتۆن.
دواتر
شلێر خان باسی لە بوواری بەهێزی ئافرەتان کردو پاڵپشتی خۆی نیشان دا بۆ هەر کار و چالاکیکی خێرخوازی بۆ ئافرەتان کە پێویست بکات لە هەمان کات بەڕێز کاک هاوژین سیمینارەکەی ڕازاندەوە بە مۆسیقای کوردی و ئارامی بە دڵ و گیانی ئامادەبووان.

کومەلەی شاری ئوتاوە
٢٤/١١/٢.٢٤


 

سەرنج و تێبینی

هیڤییە کومێنتا خۆ بنڤیسە
ناڤ

پێنگاڤ
پێنگاڤhttps://www.stepmagazine.org
گـۆڤـارەکـا سـەربـەخـۆ گـشـتیـیـە، ل وەلاتـێ کـەنەدا دەردکـەڤـیـت.
بابەتێن پەیوەندیدار
- Advertisment -spot_img

نویترین