دووشەممە, كانونی یه‌كه‌م 23, 2024
spot_img
سەرەکیسیاسیهەڵبژاردنی پەڕینەوە بەرەو مانەوە

هەڵبژاردنی پەڕینەوە بەرەو مانەوە

غازی حەسەن

نامەوێت لێرەدا هەڵسەنگاندن بۆ پێگە و تێڕوانین ومەزەندەی لایەنە سیاسییەکان و سەربەخۆکان بکەم و ئەم هەڵبژاردنە لە ڕووی سۆز و ئینتمای سیاسی و حزبی هەڵبسەنگێنم، ئەم هەڵبژاردنە ململانێ بوو لەنێوان (مردن و ژیان)، (هەڵوەشانەوە  و بەردەوامی) و (ڕووخان و تێکدان و درووستکردن و چاککردن)، لەهەمووشی گرنگتر ململانێ بوو لەنێوان (سڕینەوەی هەرێم و مانەوەی هەرێم). ئەنجامەکەی لەهەمووی گرنگتر پەڕینەوە بوو لە نەمان بەرەو بەردەوامی و بەرپرسیارەتی نوێ و شێواز و  فۆرمی نوێ. 

کێ بردییەوە و زۆرترینی هێنا لەقۆناغی دوای هەڵبژاردن گرنگ نییە،چونکە قۆناغی داهاتوو ، قۆناغی سەردەمێکی جیاواز دەبێت. بەقەد ئەوەی براوە دەبێت لە قۆناغی داهاتوودا باوکێکی دادپەروەر و بە‌هێز و یەکگرتوو بێت، هەمیشە بە عەقڵێکی کراوە و ئارام و دووربینانە هەنگاو بنێت. لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەر بۆ زۆربەی کێشەکان، لەم هەڵبژاردنە ئەم چەند خاڵە، ستراتیژیی بوون:

یەکەم: شەرعیەتی دەستووری و سیاسی هەرێمی کوردستان بەهێز و ڕەوا لەڕێگەی بەشداری زۆری خەڵک بەردەوام دەبێت، ئەوانەی ویستیان کوردستان بخەنە نێو بۆشاییەکی دەستووری و سیاسی، سەرکەوتوو نەبوون.

دووەم: خەڵک بەشێوەیەکی کارا و فراوان بەشداری دەنگدانیان کرد و سەلماندییان کوردستان ئارەزووی دیموکراتی و کرانەوە و ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتی زۆر لە خۆبەستنەوە بە‌هێز و  خۆسەپاندن و فرویدان و تاکڕەوی و پشت بەستن بە هێزی دەرەکی هەیە.

سێیەم: هاووڵاتیان لەگەڵ ئەوەی مووچەشیان نەبووە، بەڵام بەڕێژەیەکی زۆر بەرز بەشداری دەنگدانیان کرد، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە خەڵکی کوردستان (هەرێمیان دەوێت و لەگەڵ مانەوە و بە‌هێزبوون و گەشەکردنی هەرێمن).

چوارەم: پێچەوانە هەندێک لە گوتارە نەرێنی و توند و ڕەقەکان، هاووڵاتیان پشتگیری گوتاری نەرم و واقیعی و بەردەوام بوونیان کرد. ئەگەر حزبەکان ویستبیان خەڵک بچن بەگژ یەکدا، ئەوە هاووڵاتی ئەوەیان نەویست، هێزی دەنگیان لا گرنگتر بوو لە هێزی هێزی هێزدار.   

لەبەر ئەوە پرۆسەکە باشبوو، پێشنیار بۆ پەرلەمانی داهاتوو دەکەم:

یەکەم: دەستووری هەرێمی کوردستان پێش هەر شتێک بڕیار لێ بدات.
دووەم: بەزوویی حکوومەتێکی نیشتمانی هاوسەنگ بۆ خزمەت و کارکردن و پەرەپێدان و چاکسازیی پێکبهێنرێت.

سێیەم: هێزی پێشمەرگە یەکبخرێت، هەر لایەنێک دژی ئەم هەنگاو بوو، بەئاشکراو  لەبەردەم ڕای گشتی سزا بدرێت. 

چوارەم: یەکخستنەوەی حکوومەتی هەرێم لەنێو یەک دەسەڵاتدا، ئەم دەسەڵاتە بەرپرس دەبێت لە چاکە و خراپە.

پێنجەم: ئەنجوومەنێکی دادوەری باڵا هەبێت، بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە گرنگ و ستراتیژی و سەختەکان

 

سەرنج و تێبینی

هیڤییە کومێنتا خۆ بنڤیسە
ناڤ

پێنگاڤ
پێنگاڤhttps://www.stepmagazine.org
گـۆڤـارەکـا سـەربـەخـۆ گـشـتیـیـە، ل وەلاتـێ کـەنەدا دەردکـەڤـیـت.
بابەتێن پەیوەندیدار
- Advertisment -spot_img

نویترین