ئەحمەد بناڤی
هەڵبژاردن مافێکی بنەڕەتییه بۆ هەموو وەلاتەک و هاووڵاتییەك که دەنگ بدەن به کاندیدێک و لایەنێک که بڕوای پێهه یه و هەموو لایه نە سیاسییەکان و بەربژێرانی سەربەخۆ لەپرۆسەی هێمن و ئاشتیانەدا مافی هەیە بانگەشە بۆ خۆیان بکەن و پەیامی خوی بگەهینێت بە دەنگدەران لەسەر بنەمای پلانی چوار ساڵی داهاتووی حکومەت ئەوەی لەتوانایاندا بێت بۆ هاوڵاتیان . وەلاتانی دیموکراسی پێشکەوتو خەڵکی ئەو وڵاتانە لەمێژە ئەم پروسە بەرێوە بردوە دەستووریان هەیە ماڤی خەلک پارێزراوە و خەڵک بەئاگان و ئازادانە دەنگ بدەن چ پارتێکی سیاسی یان سەربەخۆ پلانێکی باشتریان هەیە بۆ باشترکردنی ژیانیان لەسەر بنەمای ئەوەی زۆرینەی خەڵک بڕیار دەدەن دەنگ بە کێ بدەن. لە وڵاتانی جیهانی سێیەمدا (ئه و وڵاتانه جلی دیموکراسییان پۆشیوه به ڵام له ڕاستیدا بڕوایان به دیموکراسی و مافه کانی مرۆڤ نییه) لەوانەیە زور جیاواز بێت زۆربەی خەڵک لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی حزبی و ئاینی و خزمایەتی و عەشایری دەنگ دەدەن و لە هەندێک حاڵەتدا کێ دەسەڵاتی زیاتری هەیە و پارەی زیاتری خەرج کردووە ئاهنگی گەورەتر دەگێریت و ڕەنگە توندتر لە دژی ئەوانی تر قسە بکات و زیاتر بقێرێنین و هەواربکات و لایەنی بەرامبەر بشکێنت بۆ ئەوەی سەرنجی زیاتری دەنگدەران بەدەست بهێنن و ترساندنی خەڵکی هەژار نیگەرانی کار و ژیانی ڕۆژانەیان ئەگەر ئەو پارتە سیاسییەی دەنگیان پێداوە نەیبردەوە لەوانەیە کاریگەری لەسەر ژیانیان هەبێت لەبەر ئەوە ئەبێت هاوەلاتی ترسی هەبێت نەتوانیت ئازادانە دەنگ بدات. دەنکدەرانی هه رێمی کوردستان لەسەر بنەمای جیاواز دەنک دەدەن سەرەتا لەبەر ئەوەی ئێمە دەولەت نین و هەرێمێک کە دەوروبەرمان ئاگری گرتووە. سوپایەکی یەکگرتوومان نیە، ئێمە دەستوورمان نییە و چوار دەورمان ئاگرە لەهەر لایەکەوە زیاد بروین دەتوانین بسووتێن، بۆیە دەبێت هاوسەنگیەکە بپارێزین و زۆر وریا بین بۆیە دەنگدەرانی کوردستان زیاتر ئاگادار ن نەک تەنیا لەسەر بنەمای ژیانی ڕۆژانە دەنگئەدەن لەهەموو گرنگتر هەرێمەکەمان لە دەست نەدەین و ئەوەی هەمانە بتوانین بپارێزین تاوەکو دەرفەتێکی تر بۆ وڵاتی خۆمان بەدەستبێت. زۆرینەی خەڵک کوردستان مافی دەنگدانیان جێبەجێ ناکەن چونکە پێیان وانییە دوای هەڵبژاردن هیچ گۆڕانکارییەک ڕووبدات. هەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە کۆدەبنەوە و حکومەتێکی یەکگرتوو و هەموو لایەنەکان بەهەرحاڵ بەشداری حکومەت دەکەن ئێمە ئەو ئەزموونەمان هەبووە و زۆر سەرکەوتوو نەبوو بەڵام بەداخەوە حزبەکانمان زۆرترین دەنگیان بەدەست هێناوە ناتوانن وەک وڵاتانی تر خۆیان حکومەت دابمەزرێنن چونکە وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا ئێمە دەوڵەت نین و لایەنە سیاسییەکانی تر سوپای خۆیان هەیە لەو حاڵەتەدا بارودۆخەکە خراپتر دەبێت هه رێمه که مان دووباره دابه ش ده کرێت و جارێکی دیکه دوژمنانمان ده رفه تیان بۆ دە ڕه خسێت بۆ کۆتاییهێنان به هه رێم، هیوایە هەموو کوردستانیان ئەوەی مافی دەنگدانیان هەیە. ماف بەکاربهێنن و زۆر بە وریاییەوە دەنگ بدە بەو لایەنە سیاسییەی کە بتوانێت هاوسەنگی بپارێزێت و هەرێمی کوردستان لە ئاگری دەوروبەرمان بپارێزێت و لە بەغدا بۆ مافی نەتەوی خۆت شەربکات بە رێکای دستوور.