چەتۆ وانلی / کەنەدا
ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردو ڕێکەوتی ١٥ ئیلول ٢٠٢٤ ماڵی کورد لە شاری تۆرۆنتۆ هەڵسا بە سازکردنی ١٦هەمین فستیڤالی کولتری و هونەری کورد بە مەبەستی پێ ناساندنی کولتر و هونەر و ئاشبەزخانەی کوردی بە کۆمەڵگای کەنەدی و جیهان . بەرنامەکە زۆر بە خۆشی و لە جۆش و خۆرش بو . ئەوەی شایانی باسە بەرنامەی فیستیڤاڵەکە پێک هاتبو لو چەندین بەشی هونەری وەکو گۆرانی ڕەسەنی کوردی هەروەها گۆرانی شادی و هەڵپەڕکێ. نمایشی جل و بەرگی کوردی کە پێکهاتبو لە دیمەنی جل و بەرگی ڕەنگاوڕەنگی ٤ پارچەی کوردستان لە ئەو ئامادەکاریە لەلایا خاتۆ ئارێنگ عەزیز وە سەرپەرشتی کرابو. گروپی هەڵپەڕکێی دیلان چەند تابلۆێکی گۆڤەندی خەشەنگی پێشکەش کرد بە سەرپەرشتی مامۆستا ڕێناس. تابلۆێکی هەڵپەرکێی زۆر جوانیش لە لایان تیپی هەڵپەڕکێی زێوێ پێشکەش کرا بە سەرپرشتی خاتۆ سەبری غولامی.. تیپی مۆسیقا پێک هاتبو لە کاک ئالان پشکۆ ( ئۆرگ ژەن) کاک هەنگە دەمر( تەمبیر ژەن) کاک سەمەد (بلورڤان)… گۆرانی کوردی ڕەسن و پڕ لە شادی پێشکەش کرا لە لایان ئەم گۆرانی بێژانە ڕێزدارانە. روژدی تاها و عوسمان میروەیس و گەلاوێژ سەقزی و هەیفا دێرکی و شەرۆز ئەحمەدی.. هەروەها وتاری ڕێکخراوی ماڵی کورد پێشکەش کرا لە لایا چەتۆ وانی (سەرۆکی مالی کورد ) بە زمانی ئینگلیزی و وتاری ماڵی کورد بەزمانی کوردی لە لایان سلێمان دڵسۆز ( ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ماڵی کورد) وە پێشکەش کرا.. بە گۆرەی هەڵسەنگاندنی پۆلیسی ناوچەکە و کارمەندانی شارەوانی شاری تۆرۆنتۆ پتر لە ٨ هەزار کەس ئامادەی ئەو فیستیڤالە بون .. ئەنجامی ئەم سەرکەوتنە پێشکەشە بە بنەماڵەی تەواوی گیان بەختوانی ڕێگای ئازادی گەلی کوردستان و بە تایبەتی بە بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە دوهەمین ساڵڤەگەری شەهید بونی بەدەستی ڕژێمی تیرۆرستی ئیسلامی ئێران .. درود لە گیانی پاکی شەهیدانی گەلی کوردستان درود لە گیانی ژینا ئەمینی.