دووشەممە, كانونی یه‌كه‌م 23, 2024
spot_img
سەرەکیئەدەب و هۆنەرکورتە مێژوویەکی ژیانی هونەریم

کورتە مێژوویەکی ژیانی هونەریم

محمد ساڵەیی

لە ساڵی ١٩٦٢ لەشاری کەرکووک لەدایک بووم قۆناخەکانی خوێندنم هەر لەوێ تەواو کرد، بەکالۆریۆس، زانکۆی سەڵاحەددینم لە ساڵی ١٩٨٨ بەکالۆریۆسی هونەر لە زانکۆی بێلفۆرد ٢٠٠٨ ئەکادیمیای زمانی ئینگلیزی لە Norquest College ساڵی ٢٠١٠ هەرلەمنداڵیمەوە خولیای هونەرو ئەدەبم وهەوڵم داوە هزرو توانام لەو بوارەدا بەرەو بڵندتر بەرم و تا رۆژی ئەڕۆمان من هەر خۆم بە خوێنکار دەزانم و بێ پەروا بەرەو هەورازتر پێنگاڤ دەنێم ، بۆیە بێ وچان هەر کۆشش دەکەم و ناهێڵم فڵچەکانم وشک ببنەوە ، تا دوا هەناسە وێنە دەکێشم وهونەری کوردی بە هونەردۆستانی ئامریکای باکوور وگێتی ئاشنا دەکەم.. ڵە ســاڵی ١٩٨٤وە چوومەتە نێو جیهانی رۆژنامەگەری و تەمەنێکی درێژم وەکو هونەرمەندو نووسەر لەو بوارەدا بەکاربردووە ‘لە زۆربەی گۆڤارو رۆژنامەکاندا وەکو نووسەر ، کاریکاتۆریست ، وێنەکێش ، وێنەی منداڵان کــــارم کـردووەو خـزمـەتێکی گەورەم پێشکەش کردووە . بەرگی چەندین کتێبم بۆ نووسەران کێشاون . لە کۆتایی نەوەدەکانەوە لە کەنەدا دەژیم ومژوولی وێنەکێشانم و وانەی هونەریش دەڵێمەوە.

“بێ وچان هەر کۆشش دەکەم و ناهێڵم فڵچەکانم وشك ببنەوە”

ئەمڕۆ توانیومە وەکو هونەرمەندێکی شێوەکاری کارامە جێی خۆم لە نێو دونیای هونەری کەنەدا بکەمەوەو تەنانەت وانە بە هونەرمەندەکانیان دەڵێمەوە .هەر هونەرمەندێکی بە ئەزموون گەر بیەوێت هونەرەکەی پێشڤەتر بچێت ئەوا روو لە وانەکانی ئێمە دەکات . بەشداری زۆربەی چالاکییە هونەرییەکانم کردووەو هاوبەشی پێشانگا هونەرییەکان لە کەنەداو ئەمریکا و ئەورووپا دەبم . باسوخواسی خۆم هونەرەکەم لە زۆرگۆڤارو بڵاڤۆکدا هاتوونەتە چاپکردن. خواستێکی بەرچاو لەسەر تابلۆکانم هەن و هەردەم بەسفارش وێنەو پۆرترەیتی کەسایەتییەکان وەردەگرم و بە شێوازێکی هونەری و ئەکادیمی دەیانکێشم ، ئێستا لەسەرانسەری کەنەدا تابلۆم هەن و بەردەوامیش بۆم دێن. بۆ یەکەمین جارە من لەم پرۆڤێنسی خۆمان وانەی چۆنیەتی نیگارکێشان بە رەنگی گواش دەڵێمەوەو هونەرمەندانێکی بێشومار رووم لێ دەکەن و حەزدەکەن فێری وێنەکێشان ببن بەم بۆیە جوانە . سەرباری وانە وتنەوەی هێڵکاری کە دەستێکی باڵام تێیدا هەیە وانەی ئەکریلیک و رەنگی رۆنیش دەڵێمەوە. من زۆر سەرسامی جوانی رەنگ و ئاو وهەوای رۆژئاوای کەنەدام و هەمیشە دیمەنە جوانەکان دەکێشم و دەیانگوازمەوە سەر کانڤاس، بەڵام گومانی تێدا نییە جوانی کوردستانیشم فەرامۆش نەکردووەو تابلۆی خەڵک ووڵاتی جوانی خۆمانیش دەکێشم .تابلۆکانم بەشێوازی ئیپریشنیزمی ئەکادیمی دەکێشم بە بۆیەی رازاو و باڵکێش .. ئەندامم لە ؛ Oil Painters of America , Edmonton Art Club , Canadian western Art Society . وا لێرەدا چەند تابلۆیەکی خۆمتان نیشان دەدەم کە بە بۆیەی جۆراو جۆر کێشراون بەو ئومێدەی چێژیان لێ ببین.

 

سەرنج و تێبینی

هیڤییە کومێنتا خۆ بنڤیسە
ناڤ

پێنگاڤ
پێنگاڤhttps://www.stepmagazine.org
گـۆڤـارەکـا سـەربـەخـۆ گـشـتیـیـە، ل وەلاتـێ کـەنەدا دەردکـەڤـیـت.
بابەتێن پەیوەندیدار
- Advertisment -spot_img

نویترین