پێنگاڤ – کەنەدا
دەستەی کارگێڕی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ و کۆمیتەی باڵای ڕێکخستنی فیستیڤاڵی ساڵانەی ماڵی کورد، بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە دەستپێکردنی شانزەهەمین فێستیڤاڵی کلتوری و هونەری کوردی ڕادەگەیەنین. بۆیە بەوپەڕی خۆشحاڵیمانەوە بانگهێشتی هەموو لایەکتان دەکەین بۆ بەشدار بوون لە فێستیڤاڵی ساڵانەمان کە لە ڕۆژی یەکشەممە 15ی ئەیلوولی 2024 کاتژمێر 4:00ی ئێوارە تاکو 10:00ی شەو بەردەوام دەبێت. لێرەوە وەک ماڵی کورد، هانی هەموو خودان کار و بزنسەکان دەدەین کە بێنە پێشەوە و چالاکانە لەگەڵماندا بەشداری بکەن. هەم پشتیواتی چالاکیەکی ئاوا مەزنی جڤاتی کوردی بکەن و هەمیش بانگەشە و ڕێکلام و زیاتر خۆناساندن بۆ کار و بەرهەم و پیشە و بزنسەکانی خۆتان بکەن. ساڵانی ڕابردوو گەواهی ئەوە دەدەن کە فیستیڤاڵەکەمان بەشێوەیەکی بەرچاو جەنجاڵ بوە و ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵک تیایدا بەشداری کردووە! بۆیە شایەنی ئەوەیە ئێوەش بێن و سود لەو دەرفەتە گرنگە وەربگرن. بۆیە ئەگەر هەر کەس و کۆمپانیایەک ئارەزووی سپۆنسەرکردن و پشتیوانی کردنی ئەو کارە مەزنەی هەیە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە ڕێگەی ژمارەی تەلەفۆنی 647-297-2911 بەوپەڕی دڵخۆشی و دڵ فراوانییەوە چاوەڕێی بینینی هەمووتانین بۆ بەشداری و دیتنی تاقانە فیستیڤاڵی کوردی، کە ڕازاوە دەبێت بە چەندین چالاکی ناوازەی کلتوری، نمایشی جلوبەرگ، سەمای فۆلکلۆری، مۆسیقای دڵنشین و خواردنە کوردییە بە تامەکانمان.
بژی کورد بژی کوردستان
دەستەی بەڕێوبەرایەتی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ