گوڤاری پێنگاڤ
مالی کورد کورد لە تورنتۆ – کەنەدا بۆ ماوەی چەندین سالە خزمەتی کومەلەی کورد دەکات لەو شارە بۆ یەکگرتنی هەموو تەخ و چینەکان و کوردی هەموو پارچەکان دەکات بەبێ جیاوازی، کە پێکدێت لە یارمەتیدانی کەسە تازە گەیشتووەکانی ئەو شارە، ئەنجمدانی بیرەوەرە مللیەکانی کورد وەکو نەوروز و سەر سالەکان دیسانەوە پتەو کردنی زمانی کوردی بەکردنەوەی پولی زمان و ئامادەکردنی گەشت و ئاهەنگانی یەکتر ناسین و ….هتد هەر بەم بوونەیەوە لە بەر کارە گرنگەکانیانەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٤ لەلایەن خاتو ”ئۆلیڤیا چۆو” سەرۆکی شارەوانی شاری تۆرۆنتۆ، بڕوانامەی رێزلێنان بەخشرایە ڕێکخراوەکەتان، ئەم بڕوانامەی ڕێزلێنانە، چنینەوەی بەرهەمی تێکۆشانی سەخت و لێ نەبڕاوانەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ماڵی کورد و تەواوی هاوکارەکانمانە لە جڤاتی کوردی، لە ناساندنی کلتور و هونەر و ناسنامەی کوردەواریمان لە چوارچێوەی ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ماڵی کورددا. ئەم بڕوانامەی رێزلێنانە، دیاری و دەستکەوتێکی مەزنە بۆ تەواوی چڤاتی کوردی و هەموو ئەو خۆشەویستانەی لە بۆنە و یاد و ئاهەنگ و سەیران و تەواوی چالاکییەکانی ماڵی کورددا هەمیشە پشتیوان و هاوکار و یاوەرمانن. بۆیە لەم رۆژە شکۆدارەدا، بەناوی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ، پڕ بەدڵ و بەگەرمی، سوپاس و پێزانین و خۆشەویستی زۆرمان بۆ تەواوی دڵسۆزانمان دەنێرین کە بەهەر جۆرێک لەجۆرەکان هۆکاری نەخشاندنی ئەم سەرکەوتن و دەستکەوتە پڕبایەخە بوون.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ماڵی کورد لە تۆرۆنتۆ