دووشەممە, كانونی یه‌كه‌م 23, 2024
spot_img
سەرەکیسیاسیپەرلەمان و گەل و وەڵات

پەرلەمان و گەل و وەڵات

مهدی گلی

پێویستە لەسەر سەرۆڪ و جێگرانی و پەرلەمانتارانی پەرلەمان  و حڪومەتی ګوردستان لە ئاستی بەڵێن و سۆزەڪانیان بـن و لە بری ئەوەی ڪە ببنە خزمەتڪاری بەرژەوەندی حزبایەتی باببنە خزمەتڪاری گەل و وەڵات ، خزمەت بڪەن و گەل و ووڵات بەرو پێشتر ببەن  حڪومەتێڪی بەهێز و خاوەن یەڪ بریار بت ، ناوچەڪە بەرەو گۆڕانڪاری هەنگاو دەنێت و ترسناڪە، هەندێ لە ووڵاتان نایانەوێت ئەم سەقامگیریە و پێڪڤە ژیانە لە هەرێم هەیە بمێنێت ، چەند هەرێم دەسەڵاتی تەشریعی و تەنفزی تێدا نەمێنێت ئەوان سودمەندن ، وە لەدوای دانان و دروستڪردنی حڪومەت ، پێویستە ڪەسانی شارەزاو پسپۆر لەشوێنی شیاو دا بنێن، هیوادارم ڪابینەی دەیەم ئەم خاڵانەی خوارەوە بەرچاو وەربگرێت.

١- پێڪهینانی پەرلەمانێڪی بەهێزی نیشتمانی،

٢- ڪابینەیەڪی بەهێز و نیشتمانی دور لە حزبایەتی ،

٣- یەڪەم بەرنامەی  ڪاری پەرلەمان ،دەنگدان لەسەر دەستور بـێـت ،

٤- سەرۆګ مسعودبارزانی لە گۆڕەشەهید فرنسۆ هەریری ، ئاماژەی بەم خاڵەدا  ڪە گووتی “نەمانی دوو ئیدارەیی ودروستڪر دنی یەڪ ئیدارە ، تێڪەڵڪردنی هێزەڪانی پێشمەرگەی ڪوردستان وە یەڪ لەشڪری نیشتمانی بەهێز ،

٥-  گەڕانەوەی سەرجەم داهاتەڪانی هەرێم بۆ گەنجینەی حڪومەت ،

٦- یەڪسانی و دادپەروەری ،

٧- دادگاڪان سەربەخۆ و دوور بن لە  هەموو دەستوەردانێڪی حزبی ڪەسایەتی ،

٨- دادگاییڪردنی گەندەڵڪاران ،

٩- دادگاییڪردنی خیانەتڪارانی ڕادەستڪردنی ڪەرڪوڪ و گەرمیان ، بۆ ئەوەی تاوانبارانی ئەو خیانەتە گەورە و مێژووییە بگەنە  سزای خۆیان  توندترین سزا بدرێن،

١٠- رۆژ بۆ بۆ ڕۆژێ ماددەی هۆشبەر لە ووڵاتەڪەمان زیاتر بڵاو دەبێتەوە !. ئەمخاڵەزۆر ترسناڪە و دراوسێیەڪانمان لەرێگای چەند بە رپرسێڪی مافیاوە گەرەڪیەتی مللەتەڪەمان بەو جۆرە ماددانە لەناو ببات ؟. بۆیە دەبێ دادگاڪانی هەرێم وە بەپاڵپشتی حڪومەت و هەموو لایەنە سیاسیەڪان ڪاری جدیتر بڪات .

١١- دەرڪردنی یاسایەڪ سەبارەت  بازرکانیڪردن بە مرۆڤ لەلایەن نەخۆشخانە حګومی ئەهلیەڪان ،

١٢- گەڕانەوەی سەرجەم مافەڪانی فەرمانبەران و یەڪخستنی مووچەڪانیان وهاوشێوەڪردنی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ،

١٣- پێداچونەوەیەڪی جیدی بە پلە و ئەرڪ وبە ئەڪادیمیڪردنیان ولەشکرێڪی بەهێز ..

سەرنج و تێبینی

هیڤییە کومێنتا خۆ بنڤیسە
ناڤ

پێنگاڤ
پێنگاڤhttps://www.stepmagazine.org
گـۆڤـارەکـا سـەربـەخـۆ گـشـتیـیـە، ل وەلاتـێ کـەنەدا دەردکـەڤـیـت.
بابەتێن پەیوەندیدار
- Advertisment -spot_img

نویترین