مهدی گلی
پێت دەڵێم “خۆشمدەوێیت” .. ڪاتێڪ
هەموو زمانە ڪۆنەڪانی خۆشەویستی
ڪۆتایی هات و هیچ نەما بۆ عاشقان
بیڵێن.. یان بیڪەن.. ئەوڪات ئەرڪی
من لەگەڵ تۆ
دەست پێدەڪات.. بۆ گۆڕینی
سەرەدەریڪردنم لەگەڵ تۆدا..
ڪەوڪەب لە دوای ڪەوڪەب.. و شیعر
لە دوای شیعر.. و شیعر لە دوای شیعر..
پێت دەڵێم “خۆشمدەوێیت”.. مەودای
نێوان چاوەڪانت و دەفتەری شیعر
نوسینم جێگای نامێنێتەوە.. وە هەوای
تۆ بە سییەڪانمدا تێپەڕن..
بۆ گەڕاندنەوەی ڪاتە شینەڪە لەگەڵت
لەناو دێمەنە جوان و سەرنج
راڪێشرەڪانی ڪوردستانمدا.. ڪاتێڪ
پێشتر وەڪ ماسییەڪ لە نێوان
پەنجەڪانمدا دەلەرزیت.. من تۆ
دادەپۆشم، ڪاتێڪ دەخەویت، بە
پەڕەیەڪی ئەستێرەی هاوین.. پێت
دەڵێم ” تۆ” … تاوەڪو گوێچڪەی گەنم
پێدەگات.. پێویستی بە تۆیە..
ڪانیاوەڪان تا دەتەقنەوە..
شارستانیەت تا شارستانی دەبن..
باڵندەڪان تا… فێری فڕین.. و پەپوولە تا
فێری وێنەڪێشان دەبیت.. وە من
پێشبینی پەیامبەرایەتی بە پێویستی تۆ
مومارەسە دەڪەم.. پێت دەڵێم “خۆشم
دەوێیت خۆشم دەوێیت”.