Rasool Sultani
بڕۆ مارمێلکەخۆری چڵکنی حیز
لە جیاتی شیر لە کام حوشتر مژیت میز
ئەتۆ مێژووت هەمووی هەر مەرگەساتە
ئەمن ژیانم هەموو هەوڵ و خەباتە
ئەتۆ بابردەڵەی بێ ماڵ و بێ جێی
شەلاتی و بێ دەمار و دایکەخۆگێی
من و ئەو خاک و ئاوە یەک گیانین
تەواو ئاوێتە بووین و لێک جیا نین
ڕەگاژۆم کردووە و کردەم ڕەوایە
ڕەگ و ڕیشەم لە نێو ئەم خاکەدایە
ئەمن مێژووم هەموو عیشق و ئەوینە
ئەتۆ مێژووت هەموو کوشت و بڕینە
ئەتۆ هێمای پەلامار و نەزانی
ئەمن هێمای وڵات و ئاوەدانی
لە تۆ ملهوڕتریش هاتۆتە سەرمان
شکا ملیان و گشتی بێ ئەسەر مان
گەلێ داڵاش بەناوی غەزوە هاتن
بەڵام خۆیان نەگرت و زوو هەڵاتن
بڕۆ مەمدوێنە تۆ ئابڕووت تکاوە
زمانیشت وەکوو مێژووت گڵاوە