مهدی گلی
لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق خەڵکی ئێمەی گەلی کورد هەردەم ڕووبەڕووی ململانێ و چەوساندنەوە کوشتن و گوند وێرانکردن و دەرکردن لە زێدی باو باپیرانمان بوینە ئەمە جگە لە پەراوێزخستنمان .
بۆیە پێویستە کابینەی نو یێ حکومەتی هەرێمی کوردستان نەخشەڕێگایەکی تۆکمە دابنێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بۆ بەدیهێنانی مافە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی گەلەکەمان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ دووا رۆژ ولە ڕێگەی جێبەجێکردنی دەستووری هەمیشەیی و نەخشەڕێگای ئاشتی بۆ گەلی کورد و تێکڕای کوردستانیان لە عێراق دابنڕێت ، دەبێت جەخت لەسەر پێکهاتە بنەڕەتییەکانی پێویست بکاتەوە بۆ خۆشگوزەرانی درێژخایەن و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەگەڵ گەلانی دیکەی عێراق و ناوچەکە بویە بە دیدی ئێمە دەبێت ئەم خالانەی خوارەوە لە بەرچاو بگیرێت.
١) پێویستە هەر دوو لایەنە سەرەکییە هەرێم مەبەستم لە ( پدک و ینک ) هەموو ناکۆکییەکانیان بخەنە سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەری بنەڕەتی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوانیاندا بدۆزنەوە بە شێوەیەک کە
لە خزمەت و بەبەرژەوە ندیی کورد و کوردستان بێت و لسەر ئاستی سەرۆك حزب كوبونەوە بكەن .
٢) پارتە کوردستانییەکان:
پێویستە سەرۆکی حزبە پارتە کوردستانیەکان لەگەڵ ڕاوێژکارەکانیان کۆببنەوە بۆ داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژێکی توکمە و یەکگرتوو بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان٠
٣ــ ئەنجومەنی باڵای کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆکی ئەو حزبانە پێکبهێنن و پابەند بن هەموو لایەنە سیاسییەکان، پەرلەمان، و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیارەکانیان، لەوانەش نووسینی دەستووری هەرێمی کوردستان ، و یەک یەک ئیدارە و یەک هێزی ناوخۆ و هێزی پێشمەرگە. ئەم ستراتیژە بنەمایە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم کە بچێتە هەر دانۆستاندنێک وا پیشان حکومەتی ناوەندی بدات کە حکومەتی هەموو پێکهاتەکانە شەرعیەتیە لەلایەن خەڵک سەرجەم پارتە کوردستانیەکان وەرگرتووە، داوەکو لەسەر هەموو کێشەهەڵپەسێردرا
وەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی ولە ناخوی هەرێمی كوردستان یەکلا بکانەوە و چارەسەر بكەنەوە ..