دووشەممە, كانونی یه‌كه‌م 23, 2024
spot_img
سەرەکیجیهانبە کورتی وڵامی ئەو پڕسیارانەی زۆر لە سەر ڕووداوەکانی سووریا و رۆژهەڵاتی...

بە کورتی وڵامی ئەو پڕسیارانەی زۆر لە سەر ڕووداوەکانی سووریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت

هشیار شکاک خورشید

لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو بە هۆی بارەدۆخی سووریا گۆرانکاری زۆر بە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتووە ، بە تایبەت دوای نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد زۆر قسە و شرۆڤە و لێکدانەوەی لە لایەن خەڵک و مایک و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کراوە ، تەنانەت ئەوەی دوو وشە لە سەر سیاسەت و پێشبینی نەدەزانی لەم چەند رۆژە پێشبینی و قسەی لە سەر گۆرانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرد.

– بە کورتی وڵامی ئەو پڕسیارانەی زۆر لە سەر ڕووداوەکانی سووریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت.

‎بۆچی ڕووسیا و ئێران پشتیان لە بەشار ئەسەد کرد و بەرگریان لێ نەکرد؟

هەڵبەتە ڕووسیا و ئێران دوو وڵاتی بەرژەوەند خوازی سەردەمن ، ئەوان بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆیان هەڵسۆکەوت و بریار دەدەن ، لە لایەکی تر ئەم وڵاتە نەیان دەتوانی لە چەند جەمسەرێک ڕووبەرووی ئەمریکا و ئیسرائیل ببەنەوە ، ڕووسیا هێشتا هێرش و پەڵاماری ئۆکرانیا دەدات کە بە دەستییەوە گیری خواردووە لە هەمان کاتیشدا ناتوانێت لە سووریاش شەر بکات ، ئێرانیش لە ماوەکانی ڕابردوو چەندین سەرکردەی گەورەی لە دەستدا بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆیە ئەویش چی دیکە ناتوانێت گرنتی پاڕاستنی بنکە و بارەگا و سەرکردەکانیان بکات لە سووریا کە نەکرێنە ئامانج ، لە هەمووی کاریگەرتر چوونی تورکیا بۆ بەرەی ئەمریکا و ئیسرائیل وای کرد هەبوونی ڕووسیا و ئێران لە سووریا قوڕستر بکات ، چۆنکە پێشتر ڕووسیا و ئێران و تورکیا زۆر لە یەکتر نزیک بوون و پەیوەندییەکی باش لە نێوانیاندا هەبوو ، سەڕەرای ئەوەش لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوو چەکدارانی ئۆپۆسیۆنی سووریا بەهێزتر لە جاران دەردەکەوتن ، کە ببوونە جێگای مەترسی لە سەر هێزەکانی ڕووسیا و ئێران لە سووریا.

‎تورکیا بەرژەوەندی و هەدەفی چییە لە سووریا؟

تورکیا تاکە بەرژەوەندی و هەدەفی هەرە سەرەکی لێدانە لە کورد بە تایبەت ئەوانەی کە تورکیا پێی وایە جێگای مەترسین بۆ سەر داهاتووی ئەوان لەوانە پەکەکە و هەسەدە …. ، بۆیەش ئێستا گرۆپەکانی سەر بە تورکیا لە ناوچە کوردییەکانی سووریا خەریکی شەرکردنن لەگەڵ هێزەکانی کوردی سووریا.

‎بۆچی ئەمریکا و ئیسرائیل چاویان لە سووریا بوو؟

ئەمریکا و ئیسرائیل دەیەوێ سووریا بە تەواوی لە ڕووی سەربازی و ئابوری و سیاسی و مەزهەبی و دیبلۆماسی بخاتە ژێر دەسەڵات و ئەزموونی خۆیەوە ، وە پێ وابوو سووریا بووتە پەناگە و مەڵبەندی بەرهەمهێنەری گرۆپە تیرۆرستیەکان ، لە لایەکی تر ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێ لە رێگەی سووریاوە ترسی خۆیان لە سەر وڵاتانی عەرەبی دروست بکەن ، بە تایبەتی ئەوانەی کە پاڵپشتی لە فەڵەستین و لۆبنان و غەزە دەکەن ، لە بەر ئەوەی لە سووریاوە دەتوانن ئەو گرۆپە میلیشیایانەی سەر بە ئێران کە لە عێراق و وڵاتانی تری عەرەبی بوونیان هەیە و داڵدە بدات و بەرە بەرە لاواز و لە ناویان ببات، چۆنکە ئەو گرۆپانە پێشتر چەندین جار پەڵاماری بارەگا و بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرئیلیشیان داوە.

‎بۆچی عێراق هاوکاری بەشار ئەسەد دەکرد تاوەکۆ نەرۆخێت؟

ئاشکرایە بەشار ئەسەد و عێراق لە ڕووی مەزهەبی و ئاینییەوە پەیوەندیەکی زۆر باشیان لە نێواندا هەبوو ، هەردووکیشیان هەم سوووریا وە هەم عێراق لە ژێر دەسەڵاتی ئێراندا بوون ، ئەمەش وای کرد عێراق لە ژێر پەردە لە رێگەی هێز و ئابورییەوە یارمەتی هێزەکانی سووریای سەر بە بەشار ئەسەد بدات ، بە تایبەتیش لە رێگەی ئابوری زۆر یارمەتی دەدا ، لە بەر ئەوەی عێراق دەیزانی ئەمریکا و ئیسرائیل چاودێرییان لە سەر دەکەن ، پێشتریش بە ئاشکرا ئەمریکا و ئیسرائیل عێراقی لە دەستێوەردان لە سووریا ئاگادار کردبووە ، چۆنکە ئەوان بە ئاشکرا دەیانزانی کە ئەو گرۆپانەی لە ناو عێراق بوونیان هەیە ، لە ژێر دەسەڵات و بریاری عێراقدا نین ، بەڵکۆ ئەوان فەرمان و بریار لە دەرەوەی عێراق وەردەگرن ، بۆیە عێراق لەوە گەشتبوو گەر بێتوو ئەمریکا و ئیسرائیل دەسەڵاتی خۆیان بە سەر سووریا بچەسپێنن گۆمانی تێدا نییە یەکەم کاری ئەوان داوای نەمانی گرۆپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەکات ، ئێستاش هەر واش دەرچوو.

‎بارەدۆخی سووریا و نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە مێژوودا بە لاواز و شکستێکی گەورە بۆ ڕووسیا و ئێران لە بەرامبەر ئەمریکا و ئیسرائیل لە قەڵەم دەدرێت ، لە بەر ئەوەی ئەوان نەیان توانی ئەزموون و هەگبەی خۆیان لە سووریا بپارێزن ، پارێزگاری لە دەسەڵاتی دۆستی خۆیان بکەن ، گۆمانیش تێدا نییە ئەمەریکا و ئیسرائیل دەتوانن ئەم ڕووداوەی سووریا وەک تاقیکردنەوەیەک دادەنێ لە داهاتوو کە ئەو دوو وڵاتە هیچ کاتێک خاوەنی ئەو هێز و سەڵتەنەت و پێگەیە نەبوون کە پێشتر ناویان دەهێنا و باسیان دەکرد ، ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە ئەمریکا و ئیسرائیل وەک پێشتر دوو دڵ نابن بۆ لێدان لە ڕووسیا و ئێران.

 

سەرنج و تێبینی

هیڤییە کومێنتا خۆ بنڤیسە
ناڤ

پێنگاڤ
پێنگاڤhttps://www.stepmagazine.org
گـۆڤـارەکـا سـەربـەخـۆ گـشـتیـیـە، ل وەلاتـێ کـەنەدا دەردکـەڤـیـت.
بابەتێن پەیوەندیدار
- Advertisment -spot_img

نویترین