پێنگاڤ
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلینی پایتەختی ئەلمانیا لە ڕۆژەکانی ٧-٨ی دیسێمبەی ٢٠٢٤ بە بەشداری ٣٠٠ ئەندام و بەئامادەبوونی نوێنەری بارەگای بارزانی کۆنگرەی دووەمی خۆی بەست.
لەم کۆنگرەیەدا ژمارەی بەرنامە و چالاکی هەمەجۆر بەرێوەچوو. کۆنگرە بە سروودی ئەی رەقیب و چەندین وتار دەستی پێکرد و دواتر بە درێژی پرؤژە بەرنامە و پەیروەی نێوەخۆی کۆنفیدراسیۆن خوێندراوەیەوە و لەلایەن بەشداربووان پەسند کرا.
لەتەک ئەوەشدا دەستەی ڕێڤەبەری نوێ و سەرۆک هەڵبژێردرا، بڕایر لە کۆمیتەی گشتیش درا.
جێی باسە ئەندامانی کۆنگرە لە تاراوگە لەسەرتاسەری دونیا هاتبوون. ئەم دامەزراوەیە لەم چەند ساڵەی دوایدا بە شێوەیەکی بەرچاو دەستی بە کۆکردنەوەی کورد لە سەرتاسەری دونیا کردووە و چەندین هەنگاویان بۆ ئەم مەبەستە ناوە. وەکو دامەزراوەیەکی کوردی و کوردستانی کار دەکات.