دووشەممە, كانونی یه‌كه‌م 23, 2024
spot_img
سەرەکیئەدەب و هۆنەرخونچەیەك لە کەرکووك

خونچەیەك لە کەرکووك

نوسین و تابلۆ: هونەرمەند محمد ساڵەیی
بەڕێکەوت رووم بەر وێنەی ئەم کیژۆڵە ژیکەڵەیە کەوت و لە لایەن فۆتۆگرافەرێک بە ناوی کامیل رەزا چرکاوە. هەرچەندە فۆتۆیەکی ئاپۆرە بوو لێ توانیم پشتەکییەکەی لە تابلۆکە دەربهێنم بۆ ئەوەی دیدی بینەر زێدەتر بۆلای فیگەرەکە پەلکێش بکەم و سەرنج بداتە کەسەی ئەو منداڵە روو خۆشە .. جلەکانی زۆر نازدارو رندن و رەنگی دڵگیریان هەن بۆیە پێم خۆش بوو بە بۆیەی گواش لەسەر بۆرد بیکێشم . من ئەم کیژۆڵەیە ناناسم و لێم روون نییە لە چ بۆنەو ئاهەنگێکدا وێنەکەی گیراوە ، بەڵام ئەو تیرۆژە بە هێزەی کەرکووک و کەوتنی لەسەر روخساری زۆر باڵکێش هاتە بەرچاوم و ویستم گەر بشێم بە شێوازێکی هونەریی باڵا بەرجەستەی بکەم .. دەستپێک هێڵکارییەکی وردم بۆی کرد و پاشان هێدی هێدی رەنگ و بۆیەم بۆ زیاد دەکرد تاوەکو بتوانم هەقی کەسەکە لە شێوەو لێکچوون نەفەوتێنم .
وەکو منداڵێکی گەرمیانی رەنگی پۆشاکی گەرمن و دڵ دەکەنەوە بەڵام من بۆ هاوسەنگی هونەری پاشەکەیم بە بۆیەی فێنکتر تەواو کرد .تابلۆکەم بە شێوازی ریالیزمی سەردەم کێشاوە و هەوڵم داوە وەکو بابەتەکە ناسك دەربچێت ، بەڵام سەروو بێچکەکەی وردەکاریی زۆری تێدا هەیە بۆیە رۆژگارێکی باشم تێدا خەرج کردووە چوونکە تەنتەنە و ریشووەکان زۆر تایبەتن و پێویست بوو لەسەرم زۆر لێیان را بمێنم تاوەکو شێوازە جوانەکەی دەربخەم.

سەرنج و تێبینی

هیڤییە کومێنتا خۆ بنڤیسە
ناڤ

پێنگاڤ
پێنگاڤhttps://www.stepmagazine.org
گـۆڤـارەکـا سـەربـەخـۆ گـشـتیـیـە، ل وەلاتـێ کـەنەدا دەردکـەڤـیـت.
بابەتێن پەیوەندیدار

خۆشتڤییا من

وارێ من

دیسا ل سەر سنۆری

- Advertisment -spot_img

نویترین